پێشمه‌رگه سپۆرت
مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بێ پالاَوتن یه‌كێك ده‌بێت له یاریزانانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ هه‌ردوو پاڵه‌وانێتیه‌كانی ( خۆرئاوایی ئاسیا و ولاَتانی ئاسیا ) .
مریه‌م یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌و یه‌كێكه له یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی عێراق كه ژماره‌ی پێوانه‌یی به ناوی خۆیه‌تی له یاری بازی به‌رز ، له‌م باره‌یه‌وه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ر له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، كه مریه‌م لێهاتوانه توانی ناوی خۆی له نێو كچه پاڵه‌وانه‌كانی گۆره‌ِپان و مه‌یدانی عێراق بنه‌خشێنێت و هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش وایی كرد كه ئه‌م كچه یاریزانه بۆ هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی خۆر ئاوایی ئاسیا له ئوردوون و پاڵه‌وانێتی ئاسیا له ژاپۆن نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات كه بڕیاره كه له مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌موزدا به‌ڕێوه بچێت .
جێگه‌ی باسه ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له شاری به‌غداد بۆ ده‌ست نیشان كردنی تیپه جیا جیاكانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌و دوو پاڵه‌وانێتیه‌ی سه‌ره‌وه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا پالاَوتن بۆ كچه یاریزانان و كوڕه یاریزانانی یاریه‌كه ده‌كرێت .