تهندروستی -
نهخۆشی شهكره یهكێكه له نهخۆشیه مهترسیدارهكان، چهند نیشانهیهك ئاماژهیه بۆ توشبوون بهم نهخۆشییه.
1-برسێتی بەردەوام :
ئەو كاتەی ئاستی شەكری ناو خوێنت بەرز بێت ئەوە ڕێگە دەگرێت لەوەش شەكری گلوكۆز بچێتە ناو خانەكانی لەشەوە و بۆ ئەوەش جەستە بڕی پێویست لە ووزەی دەست ناكەوێت ە بۆ ئەوەش بەردەوام جەستە داوای خۆراك دەكات .
2- بەردەوام ئارەزوو كردن لە نوستن و هەستكردن بە ماندوێتی :
بەرزی ئاستی شەكری ناو خوێن وادەكات خانەكانی لەش توانای مژین و هەڵگرتنی شەكری گلوكۆزی نەبێت و ووزەی پێویستی دەست نەكەوێت و ئەمەش دەبێتە هۆی هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام .
3- هەر پێنج خولەك جارێك مرۆڤ ئارەزووی میزكردن دەكات:
كاتێك شەكر لەناو خوێندا بەرز بێت گورچیلەكان توانای هێشتنەوەی شلەمەنیان نابێت و ئارەزووی میزكردن زۆر دەبێت .
4- بەردەوام ئارەزووكردنی خواردنەوەی ئاو و وشكبوونەوەی دەم :
لە ڕاستیدا وشك بوونەوەی دەم بە شێوەیەكی بەردەوام یەكێكە لە ئاماژەكان بۆ بەرزی ئاستی شەكری ناو خوێن چونكە لەم حاڵەتەدا مرۆڤ بەردەوام میز دەكات و شلەمەنی لە جەستەیدا نامێنێتەوە ئەمەش ئاماژە بۆ مێشك دەنێرێت كە جەستە پێویستی بە ئاوی زیاترە .
5- لەدەستدانی كێش بەشێوەیەكی بەرچاو:
بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری ناو خوێن دەبێتە هۆی لەدەستدانی كێش و لاواز بوون بەهۆی :
- كەمبوونەوەی ئاو لە خانەكانی لەشدا هۆكارێكە بۆ لاواز بوون و كەمبوونەوەی كێش .
- ئەو كاتەی پەنكریاس وەك پێویست نەتواتنێت گلوكۆز دەربدات بۆ سوتاندنی شەكر ئەوە جەستەی مرۆڤ چەوری زیاددەی دەسوتێنێت .
- میز بڕێكی زۆر لە شەكری تیادایە ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێكی زۆر لە كالۆری لە لایەن جەستەوە .