پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوای كۆتاهاتنی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی یانه پله دووه‌كانی كوردستان و ئه‌نجامی یاریه‌كانی هه‌ر چوار یانه‌كانی ( ئاسۆ ، شێخان ، ڕزگاری و خانه‌قین ) توانیان بگه‌نه ڕیزی یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌ك بۆ وه‌رزی داهاتوو .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 22 ئاداری 2018 و به ئه‌نجام دانی دوو یاری له قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستان یانه‌كانی گه‌یشتوو به ڕیزی پله یه‌ك ده‌ركه‌وتن و تێیدا و دوایی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خانه‌قین له یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه یانه‌ی خانه‌قین بۆ ڕیزی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وتن .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شێخانیش به 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی بروسكی برده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شێخان توانی بگاته ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان .