پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كات و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان-یش خشته‌ی یاریه‌كانی ئاشكرا كرد .
بڕیاره كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 23 ئاداری 2018 و به ئه‌نجام دانی دوو یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له شارۆچكه‌ی ئاكرێ ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئاكرێ .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی دهۆك میوانداری له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات .
جێگه‌ی باسه هه‌رچوار یانه‌ی ناوبراو گه‌یشتونه‌ته ڕیزی یانه پله نایابه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه.