پێشمه‌رگه سپۆرت -
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیدا ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووی ده‌ست نیشان كرد بۆ كۆتا واده بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی خۆر ئاوایی ئاسیا بۆ وه‌لاَم دانه‌وه‌ی به‌شداریكردنیان له نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی فیدراسیۆنه‌كه كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌مدا له شاری به‌سره به‌ڕێوه بچێت .
له‌م باره‌یه‌وه خه‌لیل سالم سكرتێری فیدراسیۆنه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه فیدراسیۆنی تۆپ پێی هه‌ریه‌ك له ( ئوردوون ، ئیمارات ، به‌حرێن ، سعودیه ، سوریا ، عومان ، فه‌ڵه‌ستین ، قه‌ته‌ڕ ، كوێت ، لوبنان ، یه‌مه‌ن ) ئاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ڕۆژی 28 / 5 / 2018 كۆتا واده ده‌بێت بۆ نوسراوی به‌شداریكردن یاخود به‌شداری نه‌كردنیان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا .