پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چه‌ندان یاریزانی ئاست به‌رزی به‌شداری ده‌كات له پالاَوتنه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
بڕیاره له ڕۆژانی 24 - 25 ئاداری 2018 و له شاری به‌غداد ، فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ یاریزانانی یانه‌كان ئه‌نجام بدات ، ئه‌و پالاَوتنه بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌بێت بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوایی ئاسیا بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان .
یاریزانانی پێشمه‌رگه دوایی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ بۆ به‌شداری له‌و پالاَوتنه تێیداو هه‌ریه‌ك له ( سه‌ركان به‌كر ، باری عامر - له یاری یه‌كباز ، نزار ئه‌كره‌م - له یاری سێ باز ، داستان جه‌مال له ڕاكردنی 100 مه‌تر بۆ ئاستی كوڕان به‌شداری ده‌كه‌ن .
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كیژه پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه چاوان به‌هادین له یاریه‌كانی یه‌ك بازی كچان به‌شداری ده‌كات .
پاش ده‌ست نیشان كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیی ناوبراو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی ئاماده‌كاری ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره له مانگه‌كانی 6 بۆ 7 ساڵی 2018 به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوایی ئاسیا بكات .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له هه‌مان كات فیدراسیۆنه‌كه‌ی عێراق پالاَوتن بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان كچان ئه‌نجام ده‌دات كه بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌و ئاسته به‌شداری یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاد بكات .