پێشمه‌رگه سپۆرت -
له هه‌نگاوێكی تری خۆیدا بۆ به‌ره‌و پێش بردنی وه‌رزش له شاری سلێمانی وه خزمه‌ت كردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و وه‌رزشه‌وان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی فێرگه‌یه‌كی مه‌له‌وانی داده‌مه‌زرێنێت .
فێرگه‌كه ڕاهێنانه‌كانی له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت و بۆ ئاسته‌كانی ( مندالاَن ، لاوان گه‌وره له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بێت ) .
هه‌ریه‌ك له ( ئاده‌م محه‌مه‌د ، بڕوا سه‌لام ، ئاراس محه‌مه‌د ، له‌نجه سه‌لام ) ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌كه ده‌بن و تا به‌رواری ده‌ست پێكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی فێرگه‌كه له 1 / 6 / 2018 وه ناونوسین ده‌ست پێده‌كات ، خوازیاران بۆ ناوتۆماركردنی خۆیان و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن.
07736991377
07701492862
07701914476