پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی سه‌ر په‌رشتیاری یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی باسكه له ولاَتی به‌حرێن پرۆگرامی یاریه‌كانی خۆی له نێوان ڕۆژانی 24 تا 27 ئاداری 2018 بلاَو كرده‌وه ، ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌به‌شداری كردنی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( عێراق ، میسر ، لوبنان ، به‌حرێن ) ده‌بێت و هه‌روه‌ك بڕیاریشه هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 24 ئادار و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن كاتژمێر 11:00 ی شه‌و یه‌كه‌مین یاری خۆی ئه‌نجام بدات وه دووه‌م یاری له كاتژمێر 10:00ی شه‌وی ڕۆژی هه‌ینی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان ده‌بێت و كۆتا یاریشی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕۆژی شه‌ممه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میسر ده‌بێت كه ئه‌و یاریه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كاتژمێر 9:00 ی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت .