برایه‌تی‌ یاری‌ لوتكه‌ی‌ برده‌وه‌ و نه‌ورۆزیش سێ‌ خاڵی‌ گرنگی‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر وه‌رگرت - ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌ و كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 19 ئاداری‌ 2018 یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وته‌می‌ دووه‌م قۆناغ ئه‌نجام دراو تێیداو ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوون .

له‌ شاری‌ كه‌لار هه‌ردوو یانه‌كانی‌ شێروانه‌ و هه‌ولێر به‌ یاریه‌كی‌ یه‌ك ئاست به‌ یه‌ك گه‌یشتن و دوایی‌ 90 خوله‌ك له‌ كاتی‌ یاسایی‌ یاریه‌كه‌ هه‌ردوو تیپ به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون و خاڵه‌كانیان به‌ش كرد .

ئه‌مه‌و له‌ شاری‌ سلێمانی‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز توانی‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ مسۆگه‌ر بكات دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێری‌ برده‌وه‌ .

شاری‌ هه‌ولێر- یش یاری‌ لوتكه‌ی‌ خوله‌كه‌ی‌ له‌ خۆگرت و تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ برایه‌تی‌ و هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك بونه‌وه‌ ، تێیداو له‌و یاریه‌دا یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 5-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و سێ‌ خاڵی‌ ئه‌و یارییه‌ی‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ پێشه‌نگ مسۆگه‌ر كرد .

دواجار و له‌ شاری‌ زاخۆ یانه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ و زاخۆ به‌ یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یاریه‌ش به‌ گۆڵێكی‌ بێ‌َ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ زێره‌ڤانی‌ كۆتایی‌ هات .

به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی‌ لێهات .

برایه‌تی‌ 28 خاڵ
زێره‌ڤانی‌ 25 خاڵ
هه‌ندرێن 24 خاڵ
ئارارات 20 خاڵ
هه‌ولێر 19 خاڵ
زاخۆ 15 خاڵ
نه‌ورۆز 14 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر 13 خاڵ
شێروانه‌ 13 خاڵ


PM:10:45:19/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌