پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی شه‌ممه 19/5/2018 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و، چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد, كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- داوا له نوێنه‌رانی تیپی لاوانی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 26/5/2018 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و ئاماده‌كاری بۆ خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان.
2- به هۆی لێدوانی نادروست و نووسینی وشه‌ی ناشیرین له لایه‌ن ناوبژیوان (زانا عه‌بدوڵڵا) به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان (عومه‌ر عوسمان)، بریاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو له به‌رێوه‌بردنی یارییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018.
• پێویسته ناوبژیوان (زانا عه‌بدوڵڵا) به فه‌رمی داوای لێبوردن له به‌رێز (عومه‌ر عوسمان) بكات.
3- یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌م له خولی نایابی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه 24/5/2018 ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان