ته‌ندروستی -
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌نگاوێكه بۆ خاوێن بوونه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هر و پێكهاته‌ی ناته‌ندروست، له‌گه‌ڵیدا ڕۆژوو چه‌ندین سوودی ده‌رونی هه‌یه بۆ كه‌سی ڕۆژوه‌وان له‌وانه‌ش:
1- ئارامگرتن:
ڕۆژووگرتن یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه ئارامبگرێت و به‌هێزبێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕوبه‌ڕوی ناخۆشیه‌كان ببێته‌وه و به‌جۆرێك به‌رگه‌ی برسێتی و تینوێتی بگرێت.
2- كۆنتڕۆڵكردنی ئاره‌زووه كه‌سیه‌كان:
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بگرێت له‌و شتانه‌ی كه پێشتر ئاره‌زووی كردوه و كۆنتڕۆڵی خۆی ده‌كات له كاتێكدا جگه له‌م مانگه مرۆڤ ئه‌و توانایه‌ی نییه، به‌مه ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌ڕێی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی خودی خۆی ده‌توانێت بگاته ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێتی.
3-به‌خته‌وه‌ری و گه‌شبینی و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خه‌مۆكی :
ئه‌و كاته‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بیت ئه‌وه جه‌سته هاوسه‌نگ ده‌بێت و هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری و هاوسه‌نگی ده‌كات و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ له ناخیدا كه‌مده‌بێته‌وه.
4-به‌خشنده‌ی و بیركردنه‌وه له‌وانی دیكه:
ڕۆژوو واده‌كات مرۆڤ به‌خشنده بێت و هه‌ست به‌وانی دیكه بكات كه برسێتی و تینوێتی هه‌یه و ڕۆحی هاوكاری تیادا زۆر ده‌بێت.