پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاریه‌كی چڕ بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خۆی له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی كوردستان ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌نی به‌غداد ئه‌نجام دا .
ئه‌و یارییه ڕۆژی هه‌ینی 18 ئاداری 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یاریه‌كی ئاست به‌رز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
بڕیاره له هه‌فته‌ی نوێ‌دا یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێبكات .