پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خشته‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌یه‌كی نوێی خوله‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرا كرا.
بڕیاره كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 19 ئاداری 2018 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی حه‌وته‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و تێیداو یانه‌ی شێروانه له نێو یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و هه‌روه‌ك نه‌ورۆزیش له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه .
یانه‌ی زاخۆش له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا ده‌ببێته میوانی یانه‌ی زێره‌ڤانی و برایه‌تی -یش له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كات .