ته‌ندروستی -
ڕۆژوو سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره و ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه و جه‌سته له ژه‌هر و پێكهاته نا ته‌ندروسته‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه بوون ئه‌وه ڕۆژوو بۆیان ئاسان نابێت:
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه:
توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر وه‌ك" هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر و دروستبوونی مۆم له‌سه‌ر جگه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری" ئه‌مانه و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی جگه‌ر پێویست ده‌كات نه‌خۆش به‌ڕۆژوو نه‌بێت چونكه نه‌خواردنی ده‌رمان له ماوه‌ی ڕۆژدا واده‌كات نه‌خۆش نه‌توانێت ده‌رمان وه‌ك پێویست به‌كاربهێنێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات.
2-نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره:
زۆرێك له حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره واده‌كات مرۆڤ نه‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت چونكه كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سی نه‌خۆش ده‌بێت.
3-برینی گه‌ده:
ئه‌و كه‌سانه‌ی برین و ڕوشاوی له‌سه‌ر گه‌ده‌یان دروستبووه برسی بوون و خاڵی بوونی گه‌ده بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ترشه‌ڵۆكی ناو گه‌ده‌یان زیان به دیواری گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت.
4-شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده:
توشبووانی شێرپه‌نجه و به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌ڕۆژوو ببن چونكه به‌رگری جه‌سته‌یان لاواز بووه و ڕۆژوو مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.
له هه‌موو دۆخێك‌دا پزیشكی پسپۆڕ ئه‌وه دیاری ده‌كات نه‌خۆش ده‌توانێت به‌ڕۆژوو ببێت یان نا ئه‌ویش به‌گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی و باری ته‌ندروستی.