ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان پێویسته چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر سووده‌كانی به‌ڕۆژوو بوون بزانیت ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌تداوه له‌م مانگه‌دا به‌ڕۆژوو ببیت.
پزیشكێكی میسری بەناوی "دكتۆر مەجدی بەدران " كە سەرۆكی كۆمەڵەی میسریە بۆ نەخۆشییە هەستیارەكان و بەرگری لەش ، لەڕێی ڕاپۆرتێكی پزیشكیەوە دەڵێت " دوای تەواو بوونی مانگی ڕٍەمەزان جەستە تۆڕێك لە ملولەی خوێنی نوێی بۆ زیاد دەبێت "
ئەم پزیشكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ڕۆژوو تێكڕای دەردانی هۆرمۆنی "گریلین" لە جەستەدا زیاد دەكات كە هۆكارە بۆ هەستكردن بە برسێتی و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خاوێن كردنەوەی جەستە لە ژەهر و پێكهاتە زیان بەخشەكان و سووتاندنی چەوری زیاددەی لەش ، جگە لەوەش تێكلڕای دەردانی ڕژینەكانی پەریزاد "غوددە" زیاد دەكات و تێكڕای زیندە چالاكیەكانی جەستە خێراتر دەبێت .
ئەم هۆرمۆنە كار دەكاتە سەر دڵ و ملولەكانی خوێن لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە و چڕی كالسیۆم لەناو خانەكاندا ڕێكدەخات و خانەكانی دڵ چالاك دەكاتەوە و لە مردن دەیپارێزێت و ئاستی پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت و كاری سووڕی خوێن لە دەمارەكانی مێشكدا چالاك دەكات و خوێن بەر و خوێن هێنەرە گەورەكانی دڵ لە ڕەق بوون و بەستن دەپارێزێت .