پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 16 ئاداری 2018 و به ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه‌كه به كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی به مه‌به‌ستی ناساندنی په‌رتوكی ( خه‌رمانی 5 ساڵ ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ) ی ڕێك خست .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه باسی له گرنگی و ڕۆڵی تۆماركردن و نوسینه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یاریزانان له‌گه‌ڵ تیپ و یانه‌كان پێشكه‌ش كرد .
دواتر باسی له هۆكاری به چاپ نه‌گه‌یاندنی ئه‌م په‌رتوكه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه قه‌یرانی دارایی ڕێگر بوو له به چاپ نه‌گه‌یاندنی په‌رتوكه‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ، سكرتێره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به چاپ گه‌یاندنی نامیلكه‌كه و ماندوو بوون تێیدا گه‌ڕانده‌وه بۆ ستافی سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه سوپاسی خۆی و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئاراسته كردن .
پاشان میران محه‌مه‌د به ناوی سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه باسی له هۆكاره هونه‌رییه‌كان و ئاسته‌نگه‌كانی چاپ كردنی په‌رتوكه‌كه‌ی كردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رچه‌نده سه‌نته‌ره‌كه‌مان توانیویه‌تی زۆربه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی یانه‌كه بناسێنێت به‌لاَم ڕۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی هاوكاریان بوون له ناساندنی كار و چالاكییه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له كۆتایشدا ده‌رگایی پرسیار و وه‌لاَم به ڕووی ڕۆژنامه نوسه ئاماده‌بووه‌كانی كۆنگره‌كه والاَ كرایه‌وه .
جێگه‌ی باسه په‌توكی خه‌رمانی 5 ساڵی ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له دوو توێی 78 لاپه‌ڕه و به تیراژی 1000 ژماره و به پێوانه‌ی 17 - 24 به چاپ گه‌یشتووه .