ته‌ندروستی -
گومانی تیایدا نییه هێلكه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و ڤیتامین و سه‌رچاوه خۆراكییه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی كه یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌دات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ژه‌می به‌یانیاندا بخورێت.
شاره‌زایانی بواری خۆراك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێلكه یه‌كێكه له خۆراكه به‌سوود و پێویسته‌كان بۆ له‌ش و ئه‌مانه‌ش چه‌ند سودێكی هێلكه‌ن بۆ له‌ش:
1- زه‌ردێنه‌ی هێلكه یارمه‌تی گه‌شه‌ی مۆخ ده‌دات:
له‌ناو زه‌ردێنه‌ی هێلكه ڤیتامین B و مادده‌ی كۆلین هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ گه‌شه و به‌هێزكردنی خانه‌كانی مێشك زۆر به‌سووده له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خانمانی دووگیان به‌تایبه‌ت ڕێنمووی ده‌كرێت ڕۆژانه هێلكه بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی تێكڕای ده‌ردانی هۆرمۆنی "دۆپامین" و "سیرۆتۆنین" له له‌شیاندا زیاد بكات.
2-باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه:
هێلكه سه‌رچاوه‌ی باشترین جۆری پرۆتینی سروشتی و ڤیتامین "A و B12 و D و فۆلات و فسفۆڕ" ه ، له‌ناو یه‌ك هێلكه‌ی كوڵاودا بڕی 6 گرام پرۆتینی تیادایه و ئه‌مه‌ش %14 ی پێویستی له‌شی خانمان و %11 ی پێویستی له‌شی پیاوان به پرۆتین دابین ده‌كات.
3-هاوسه‌نگی كێشی له‌ش ده‌پارێزێت:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كێشت زیاد نه‌كات ئه‌وه هێلكه به تایبه‌ت به كوڵاوی بخه‌ره سیستمی خۆراكه‌كانته‌وه چونكه ئه‌و پرۆتینه‌ی له پێكهاته‌ی هێلكه‌دا هه‌یه هه‌ستكردن به تێری زیاد ده‌كات و كالۆرییه‌كی كه‌م به له‌ش ده‌به‌خشێت له‌به‌ر ئه‌وه باشترین بژارده‌یه بۆ دابه‌زاندنی كێش.
4-سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین "D" یه:
به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر و خواردنی چه‌ند جۆرێك له خۆراك ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڤیتامینه بۆ له‌ش كه بۆ ئێسك به‌سووده، ئه‌گه‌ر تیشكی خۆر كه‌م به‌رت ده‌كه‌وێت ئه‌وه باشتر وایه ڕۆژانه هێلكه‌یه‌ك بخۆیت.