پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به چاودێری جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی خه‌رمانی پێنج ساڵی كار‌و چالاكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بخاته سه‌ر په‌ڕاوێكی دیكۆمێنتاری .
له‌م باره‌یه‌وه مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ساڵی 2013 وه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نه‌مان توانیوه ئه‌و نه‌ریته سالاَنه‌یه‌ی خۆمان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین له‌م په‌ڕاوه‌شدا توانراوه له دوو توێی لاپه‌ڕه‌كانیی دا كار‌و چالاكییه‌كانی پێنج ساڵی ڕابردووی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بنوسرێته‌وه و تۆمار بكرێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه م شێرزاد سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یاریزانان و ڕاهێنه‌ران كردوو كه له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ی ڕابردوودا توانیویانه دڵسۆزانه ناوی پێشمه‌رگه‌یان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان دره‌وشاوه بكه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك یانه ده‌ست كه‌وته‌كانی ئه‌وانمان له‌م نامیلكه‌یه‌دا ڕیكۆرد كردووه تا ببێته ئه‌رشیفێك بۆ خۆیان و پاڵپشتێك بێت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .