پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق بانگێشت نامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن یه‌كێتی باسكه‌ی ولاَتی به‌حرێنه‌وه پێ گه‌یشتووه بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ، له‌م باره‌یه‌وه موهه‌نه‌ت عه‌بدول ستار به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌یان بۆ كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان ڕوو ده‌كاته ولاَتی توركیا به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ دوو یاری خۆی له میانه‌ی یاریه‌كانی پالاَوتنی جامی جیهانی كه یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان ده‌بێت و دووه‌میشیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌بێت .
بڕیاره یاریه‌كه‌ی كازاخستان له ولاَتی ئوردوون بێت و یاریه‌كه‌ی قه‌ته‌ڕیش له دۆحه ئه‌نجام ده‌درێت ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه به‌شداربن له پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌كه‌ی ولاَتی به‌حرێن .