ته‌ندروستی -
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته سروشتیه‌كان بۆ ته‌ندروشتی زۆر پێویسته و گرنگه و هاوشێوه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی وایه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی باشترین ته‌ندروستی بیت ئه‌وه پێویسته ئه‌م شه‌ربه‌ته سروشتیانه بخۆیته‌وه.
1- شه‌ربه‌تی قه‌یسی:
ئه‌م شه‌ربه‌ته بڕێكی زۆر له ڤیتامین و خوێ كانزاییه‌كان و فسفۆڕ و مه‌گنسیۆم و كانزاكانی تیادایه و خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته له لایه‌ن منداڵان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كێشه‌ی كه‌مخوێنیان هه‌یه زۆر پێویسته.
2-زه‌نجه‌فیل:
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی زه‌نجه‌فیل چاره‌سه‌ری هه‌وكردن و ئازاری جومگه‌كان ده‌كات و هه‌رسی گه‌ده ئاسان ده‌كات و چه‌وری زیادده‌ی جه‌سته ده‌توێنێته‌وه و ئاستی كۆڵیسترۆڵی زیان به‌خشی ناو خوێن داده‌به‌زێنێت.
3-شه‌ربه‌تی لیمۆ:
ئه‌م جۆره شه‌ربه‌ته چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشی دڵ و خوێن و له‌ش له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه و ئێسكه‌كان له پوكانه‌وه ده‌پارێزێت.
4-شه‌ربه‌تی ترێ:
ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله و دڵ و گه‌ده‌یان هه‌یه و په‌ستانی خوێنیان به‌رزه ڕێنمووی ده‌كرێن شه‌ربه‌تی ترێ بخۆنه‌وه.
5-شمڵی:
بڕێكی زۆر "سیامین و ترشی فۆلیك و نیاسین"ی تیادایه كۆكه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه‌مده‌كاته‌وه و غازاتی ناوسك كه‌مده‌كاته‌وه و باشتر وایه خانمان دوای منداڵبوون شه‌ربه‌تی شمڵی بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێكڕای دروستبوونی شیریان زیاتر بێت.