پێشمه‌رگه سپۆرت -
وەرزشوانی دێرین مامۆستا (محه‌مه‌د عەلی فەرەج) بە سەرپەرشتی یەکێتی تێنسی سەر زەوی سلێمانی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی سەر زەوی بۆ هەموو یاریزانە پێشکەوتوه‌کانی کوردستان ئه‌نجام دا ، ئه‌مه‌و له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ۳٦ یاریزان به‌شداریان كردوو دوایی كێبڕكێی به‌هێزی یاریزانانی به‌شداری دواجار چوار یاریزانی پێشه‌نگ توانیان بگه‌نه یاریه‌كانی كۆتایی بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناو پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌می ڕیزبه‌ندی .
ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 14 ئاداری 2018 و له دوو یاری جیاوازدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌م دوا یاریه‌كان ئه‌نجام دران و یاریزانان ( ئه‌یاد ئیبراهیم ، ڕۆژین ئه‌كره‌م ) بۆ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م یارییان كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام ئه‌یاد ئیبراهیم یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و به ئه‌نجامی 2-1 كۆمه‌ڵه یاریه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا هێنا .
له یاری دووه‌م و بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م ئالان سه‌لام توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی سێهه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه .