پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌بۆنه‌ی ده‌ست پێكردنی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵی قوتابیان و خوێندكاران هاوكات به‌بۆنه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی خۆی بۆ تیپه جیاجیاكان ڕاگرت .
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، سالاَنه یانه‌كه‌مان كاتێك نزیك ده‌بێته‌وه له ئه‌زموونه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندكاران وه‌ك نه‌ریتێك چالاكییه‌كانی خۆی ڕاده‌گرێت ، ئه‌م ساڵیش هاوكات له‌گه‌ڵ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ڕاگرتنی چالاكییه‌كانمان واده‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و یاریزانان و تیپه‌كان سه‌ربه‌ستن له ڕاهێنانی تاكه كه‌سی یان تیپ به‌لاَم تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی تیپه‌كه‌یانن بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه 12 یاری جیا جیای وه‌رزشی له خۆده‌گرێت و هه‌ر یاریه‌ك له‌و یاریانه‌ش خاوه‌نی چه‌ند تیپێكی ئاسته جیاجیاكانی خۆیانن .