پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی پالاَوتن بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد كۆتاییان هات كه به‌سه‌ر چوار گروپ دابه‌ش كرا بوون ، له گروپی یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئیتیسالاَت و جه‌یش و له گروپی دووه‌میش یانه‌كانی سڵێخ و موهه‌ندیسین و له گروپی سێهه‌میش یانه‌كانی سه‌ناعه و دیفاعی مه‌ده‌نی و له گروپی چواره‌میش یانه‌كانی شه‌باب عه‌دل و ختوت سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو .
جێگه‌ی باسه تیپه به‌شدار بووه‌كانی یاریه‌كانی پالاَوتن له زۆنی به‌غداد بریتیی بوون له :
گروپی یه‌كه‌م : ئیتیسالاَت ، شوعله ، مه‌حمودیه ، جسری دیاله ، جنسیه ، سكه‌ك ، موشاهه‌ده ، جه‌یش .
گروپی دووه‌م : موهه‌ندیسین ، سڵێخ ، عه‌داله ، نه‌سر ، سه‌لاَم ، سیاحه ، ئه‌سیر ، عه‌ره‌بی ، حوڕیه ، شه‌باب .
گروپی سێهه‌م : ئه‌بو غرێب ، سه‌ناعه ، ئالیاتی شوڕته ، دیوانیه ، تاڕمیه ، حه‌یفا ، بیلادی ، مه‌دائیم ، دیفاع المه‌ده‌نی .
گروپی چواره‌م : مه‌سڵه‌حه ، ڕه‌سافه ، ئیسكان ، تاجی ، مه‌سافی ، شه‌باب عه‌دل ، شه‌باب عومال ، ختوت كازمیه .