پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خولی باله‌ی دۆستانه‌ی شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڕیاری دا كه له كاتژمێر 10:00ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه 15 ئاداری 2018 و له نێو باره‌گه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزش و دیده‌وانی ڕۆژهه‌لاَت كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی خولی باله‌ی دۆستانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌نجام بدات .
شوان عه‌لی ناوبژیوان و یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، خوله‌كه به‌شێوه‌ی كراوه ده‌بێت و هه‌رتیپێك خوازیاری به‌شدارییه ده‌توانێت نوێنه‌ری له واده‌ی دیاری كرا‌و ئاماده‌بێت و به‌شداری له خوله‌كه بكه‌ن .
ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له خوله‌كه ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 07727953973