پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به هاوكاری كۆمه‌ڵێك له یاریزانی ئه‌و یاریه و ناوبژیوانان خولێكی باله له شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خوله‌كه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، به‌مه‌به‌ستی گرنگی دانی زیاتر به یاری باله و به هاوكاری و دڵسۆزی خه‌م خۆرانی یاریه‌كه له شاری سلێماننی خولێك به بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌ه‌زانی پیرۆز ڕێك ده‌خه‌ین ، سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتیشی خوله‌كه بۆ تیپه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت و له نێو هۆڵی چالاكی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌لاَت به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر تیپێكیش ئاره‌زووی به‌شداری ده‌كات ده‌ه‌توانێت په‌یوه‌ندی مان پێوه بكات بۆ ناوتۆمار كردن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه 07727953973 یان 07705457583