پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه پالاَوتنی باله‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی له خۆبگرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی نوێنه‌ری یانه‌كان له خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، ئه‌و پالاَوتنه بۆ واده‌یه‌كی دیكه دواخرا.
سه‌باره‌ت به دواخستنی پالاَوتنه‌كه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، یانه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و قه‌ره‌داخ به‌شداریی له‌و پالاَوتنه ده‌كه‌ن و دواتر یه‌ك یانه‌یان ده‌كاته قۆناغی داهاتووی ئه‌و خوله و به‌شدار ده‌بێت وه‌ك نوێنه‌ری یانه‌كانی شاری سلێمانی له خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتیشی له هه‌فته‌ی ئاینده بڕیار له واده‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه ده‌ده‌ین كه له نێوان تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و قه‌ره‌داخ ئه‌نجام ده‌درێت .