پێشمه‌رگه سپۆرت -
له په‌راوێزی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی یارییه وه‌رزشییه نیشتیمانیییه‌كانی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنیا له ئه‌مریكا فیدراسیۆنی یارییه ئۆڵۆمپیاده‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دێ دێ درۆگبایی كۆدیڤواری و یاریزانی پێشوی یانه‌ی چێڵسی ئینگلته‌رایی به باڵوێزی خۆی ناساند .
پێشتریش هه‌ریه‌ك له پێلێ و لیۆنێل میسی وه‌ك باڵیۆزی ئه‌م جۆۆره یاریانه ده‌ست نیشان كرابوون ، یه‌كه‌م ئه‌ركی درۆگباش ئاماده‌بوونی ده‌بێت له ئاهه‌نگی یۆبیلی زێڕینی فیدراسیۆنه‌كه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جامی جیهانی تۆپی پێی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه بڕیاره له شیكاگۆ و له به‌رواری 20 ته‌مووزی 2018 ڕێك بخرێت .