پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سپۆنسه‌ری ئه‌كادیمیایی هارمۆنی و به هاوكاری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی پاڵه‌وانێتیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دا .
ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به شێوه‌ی كرراوه بوو تێیداو دوایی به‌شداریكردنی 52 یاریزان سه‌رئه‌نجام زۆزگ سه‌لاَح به 8 خاڵ توانی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌كانی دووه‌م تا چواره‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ یاریزانان ڕه‌وه‌ند حامید ، ڕێباز ناسر ، كامه‌ران عه‌زیز بوو كه هه‌ر یاریزانێكیان توانیان 7 خاڵ له كۆی 9 خاڵ به‌ده‌ست بهێنن و دوا پله‌ی ڕیزبه‌ندی بۆ ئه‌حمه‌د جه‌زای یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو به 6،5 خاڵ .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه یاریه‌كانی به شێوه‌ی كلاسیك و به 9 جه‌وله ئه‌نجام دران خه‌لاَتی پاڵه‌وانان كرا كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی هارمۆنی بۆ خوێندن دابین كرا بوو .