پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، لقه‌كانی یه‌كێتیه‌كانی باله‌ی عێراق له پارێزگه‌كانی باكور - كوردستان پالاَوتنی باله‌ی یانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له شاری سلێمانی واده‌كه‌ی دیاری كرا .
جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌ررۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی باله سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پالاَوتنه و تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه خوله‌كه‌یان تایبه‌ت ده‌بێت به یانه‌كانی شاری سلێمانی و دوو تا سێ یانه له‌و پالاَوتنه به‌شداری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ووتیشی ، بڕیاریمان داوه له به‌رواری 8 ئاداری 2018 یاریه‌كانی پالاَوتنه‌كه له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست پێبكه‌ین و یاریه‌كانی ماوه‌ی دوو تا سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتیشی له شاری هه‌ڵه‌بجه یانه‌یه‌ك و له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و موسڵ-یش سێ یانه ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌م كه بڕیاره دوایی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه یاریه‌كانی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كاننی عێراق ئه‌نجام بدرێن .