پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌و ئه‌نجامه مێژووییه‌ی له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ستیان هێناو توانیان بگه‌نه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 6 ئاداری 2018 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی ستایش و ده‌ست خۆشی و پیرۆزبایی له ستافی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری كرد له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه ستایش و سوپاسی خۆیانی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان كرد كه توانیان ئامانجی خۆیان بپێكن و دڵی هه‌موو هه‌وادارانی یانه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولی نایابی كوردستان خۆشبكه‌ن و خۆیان له ململانێكانی خولی پله یه‌ك كه ماوه‌ی سێ ساڵه تێیدان ده‌رباز بكه‌ن .
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به هێزوو توانایی یاریزانان له خوله‌كه و ته‌بایی نێوانیان دا و هیوایی خواست كه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی خولی پله یه‌ك خۆشییه‌كه‌یان ته‌واوتر بكه‌ن و بیسه‌لمێنن كه تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه شیاوی سه‌ركه‌وتن بوو بۆ خولی نایاب.
پاشان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ته‌واوی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه خه‌م خۆر و پاڵپشت بوون بۆ سه‌رخستنی تیپه‌كه‌یان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌شی بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌كه‌یان گێڕایه‌وه له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان دا .
له كۆۆتایشدا ده‌رگاری پرسیار و پێش نیار و ڕونكردنه‌وه به ڕووی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزاناندا كرایه‌وه و دیداره‌كه‌ش به گرته‌ی فۆتۆی یادگاری كۆتایی هات .