پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له دووه‌م یاری خۆیداو له دوا قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره بونه‌وه و توانیان به‌ربه‌ستی تیپه به‌هێزه‌كه‌ی غاز ببڕن دوایی بردنه‌وه‌یان به ئه‌نجامی 3-0 گێم.
یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌و یاریه‌دا توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به خاڵه‌كانی 25-23 و 28-26 و 25-21 گێمه‌كانی یاریه‌كه‌یان به كۆتا هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی كرده 44 خاڵ له كۆی گشتی یاریه‌كانی دا .
ئه‌مه‌و تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته به ئه‌نجامی 3-0 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری برده‌وه و به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .
غاز 49 خاڵ
شوڕته 45 خاڵ
پێشمه‌رگه 44 خاڵ
به‌حری 21 خاڵ