پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه هاتنه‌وه نێو ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 4 ئاداری 2018 و له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد دووه‌م قۆناغی یاریه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له‌م ڕۆدا جیاواز له یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز له یاریه‌كان بینران و توانیان بچنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌یان برده‌وه.
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی یاریگه‌یان كردوو له گێمی یه‌كه‌مدا و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تییپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 25-21 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه ئاستێكی ناوازه‌یان پیشان دا‌و به ئه‌نجامی 25-19 خاڵ ئه‌و گێمه‌شیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌واو كرد .
گێمی سێهه‌م و كۆتایی بۆ پێشمه‌رگه‌كان به‌و ئاسته به‌رزه بوو كه له كۆتایی به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتایان هێنا و به‌وه‌ش پێشمه‌رگه به سێ گێمی بێ وه‌لاَم و به سێ خاڵ له یاریگه ده‌رچوو .
هه‌ر له یاریه‌كانی خوله‌كه تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی به‌سره توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری هاوشاری بباته‌وه .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات :
غاز 49 خاڵ
شوڕته 42 خاڵ
پێشمه‌رگه 41 خاڵ
به‌حری 21 خاڵ