تهندروستی -
نهخۆشی ڕۆماتیزمه نهخۆشییهكی درێژ خایهنه و پێویسته كهسی توشبوو بهردهوام ئاگاداری تهندروستی خۆی بێت بۆ ئهوهی ئازاری ئهم نهخۆشییه بێزاری نهكات.
لەو بارەوە د.هاوار علی دەڵێت" ڕۆماتیزمه یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و هەوكردنێكە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەكەی لەلەشی مرۆڤداو لەبارە سەرەكییەكەیدا جومگەكانی وەك ( دەست، قاچ، ئەژنۆ، ئەنیشك، مل و پشت ) دەگرێتەوە بەڵام هەندێكجار پێست و ناودەم و ڕیخۆڵەكانیش دەگرێتەوە.
دهشڵێت ئهم نهخۆشییه نزیكەی 120 جۆری هەیە كە هەر جۆرێكیان چارەسەری تایبەت بە خۆی هەیە، باوترینیشیان ڕۆماتۆید ئەرفراتیسە كەبە (RA) ناسراوە واتە هەوكردنی جومگەی ڕۆماتیزمی كە جومگە وردەكانی پەنجەو جومگە نزیكەكانی لەشی مرۆڤ دەگرێتەوە.
هۆكارەكان و چارەسەری بنەڕەتی نەخۆشییەكە چییە؟
تەنیا هۆكارێكی دیاریكراو نیە بەڵام زۆربەی كات هۆكارەكەی بۆ بوونی ڤایرۆس دەگەڕێتەوە یاخود تێكچوونی هۆرمۆنات و توشبوونی مرۆڤ بەنەخۆشییەكانی دیكە، تا ئێستا چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ ئەم نەخۆشییە بوونی نییە.
بەڵام ئێمە سەرەتا ڕێنمایی دەدەینە نەخۆشەكەو دواتر دەرمانی ئازار شكێنی بۆ بەكاردەهێنین پاشان دەرمانی درێژخایەنی بۆ دیاری دەكەین كەپێی دەوترێت كیمۆ سەرەبی یەكێك لەوانەش ( میسۆ ترەكسەیدە ) ئەمە دەرمانێكی سەرەكییە.
راگەیاندنی_تەندروستی_سلێمانی