پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه شاری سلێمانی .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به یاوه‌ری شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ، تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به جامی سێهه‌می خولی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراقه‌وه پێشوازی كران .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه كرد كه توانیان به ئه‌نجامی گرنگه‌وه به‌گه‌ڕێنه‌وه شاری سلێمانی و گه‌یشتنه نایابی عێراق .
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌و یه‌ك ده‌ستیی و هه‌ماهه‌نگیه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان گێڕایه‌وه كه دڵخۆشیان كردن به ئه‌نجامه‌كانیان و بێ هیچ یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر بۆ دووه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك گه‌یشتنه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ك ته‌واوی پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وان له‌م وه‌رزه به‌شداری له خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و یانه‌كه‌شیان پاڵپشت ده‌بێت بۆیان .
دواتر كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی سوپاس كردنی یانه‌كه‌یان كه پاڵپشتی ته‌واویان ده‌كه‌ن باسێكی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد كه توانیان نمایشێكی هونه‌ری شایسته‌ی یاریه‌كه بكه‌ن له یاریه‌كانیان و ئه‌و ئاسته‌شیان ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق و تیپه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌ی سه‌رسام كرد .
جێگه‌ی باسه تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشه‌مه‌رگه توانیان بۆ دووه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك بگه‌نه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق .