پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 4 ئایاری 2018 و له هۆتێل ته‌لاری خه‌لیفه‌ی ئیمارات تیروپشكی گروپه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی ولاَتانی ئاسیای 2019 به‌به‌شداری 24 تیپ به‌ڕێوه بچێت .
له‌م باره‌یه‌وه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به پێی دواین ئه‌نجامه‌كانی تیپه به‌شداربووه‌كان ئاستی تیپه به‌شدار بووه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش كردووه .
ئاستی یه‌كه‌م : ئیمارات ، ئێران ، ئوستورالیا ، ژاپۆن ، كۆریایی باشور ، سعودیه
ئاستی دووه‌م : چین ، سوریا ، ئۆزبه‌كستان ، عێراق ، قه‌ته‌ڕ ، تایله‌ند
ئاستی سێهه‌م : لوبنان ، قیرغیزستان ، فه‌ڵه‌ستین ، عومان ، هیندستان ، ڤێتنام
ئاستی چواره‌م : كۆریایی باكور ، فلپین ، به‌حرێن ، ئوردوون ، یه‌مه‌ن ، توركومانستان
به پێی ئه‌و ئاستانه‌ش بێت له كاتی به‌ڕێوه چوونی تیروپشكه‌كه‌ی تیپه به‌شدار بووه‌كان به‌سه‌ر شه‌ش گروپدا دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌رگروپه‌ی چوار تیپ له خۆده‌گرێت و له هه‌رگروپه‌ش خاوه‌نی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و لەگەڵ چوار لە باشترین سێیەمەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان سەردەکەون بۆ قۆناغی 16 .