پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا هه‌فته‌ی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان یه‌كسان بوون و هه‌ڵه‌بجه‌ش له سه‌ید سادقی برده‌وه .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 30 نیسانی 2018 و به ئه‌نجام دانی دوو یاری دوا هه‌فته‌ی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا ، تێیداو له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری له ده‌ربه‌ندیخان كردوو ئه‌و یاریه به بێ گۆڵ به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی كرده 21 خاڵ و بووه خاوه‌ن نازناوی خولی پله یه‌ك و گه‌یشته قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ، له دووه‌م یاری دا و له یاریه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری كرد له یانه‌ی سه‌ید سادق و ئه‌و یاریه‌ش به 4-2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یاانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به كۆتاهات .
دواجار و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاری نێوان یانه‌كانی ئاشتی و كفری ئه‌نجام نه‌درا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌و یاریه كاری گه‌ری نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی هه‌ردوو یانه .