پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه به‌به‌شداری هه‌شت یانه ئه‌نجام درا ، ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات و غاز جنوب پێشه‌نگی یانه‌كانی گرتووه و پله‌ی دووه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی یه و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی شوڕته‌یه ، هه‌روه‌ك پله‌ی چواره‌م یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره گرتویه‌تی و ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه .
غاز جنوب 40 خاڵ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 34 خاڵ
شوڕته 34 خاڵ
به‌حری 21 خاڵ
هه‌ولێر 16 خاڵ
كوفه 12 خاڵ
حه‌بانیه 7 خاڵ
نه‌فت میسان 4 خاڵ
به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شوڕته‌ی به‌غداد و به‌حری ) له چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه یاری ده‌كه‌ن كه یاریه‌كانی به دوو قۆناغ ده‌بێت .