پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوا یاری هه‌فته‌ی چواری قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا‌و توانی به شه‌ش گۆڵی بێ وه‌لاَم له تازه‌پێگه‌یشتوانی خانه‌قین بباته‌وه .
له كه‌شێكی به‌هاره و باراناویدا و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 27 نیسان تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری كرد له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی خانه‌قین و له‌و یاریه‌دا و پاش پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانی پێشمه‌رگه دواجار ئه‌نجامی كۆتایی به شه‌ش گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بمێنێته‌وه .