پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی به‌هێز ده‌كات .
سعید جواهیری توانا ئه‌و یاریزانه‌یه كه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یاری كردووه و پێگه‌ی چواری یاریگه بۆ تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به‌هێز ده‌كات له یاریه‌كانی دا .
ئه‌و یاریزانه له دایك بووی ساڵی 1995 ی ولاَتی ئێرانه و له ئاستی پیشه‌گه‌رانی جیهان دایه و به یه‌كێك له باشترینه‌كان دیاری كراوه و درێسی ژماره 19 ی له تیپی باله‌ی یانه‌ی پێَشمه‌رگه پێبه‌خشراوه .
بڕیاره له ڕۆژانی 29 تا 1 / 5 یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌سره ئه‌نجام بدرێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كێك ده‌بێت له تیپه ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌و قۆناغه .