پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی دا و له هه‌فته‌ی پێنجه‌می یه‌كه‌م قۆناغ شه‌ش یاری به‌ڕێوه چوو .
له ئه‌نجامی یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجام دران ، تێیداو له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م شێروانه به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم له سیروانی نوێی برده‌وه و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش دهۆك له‌به‌رامبه‌ر گاره به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم توشی شكست هات و زاخۆش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له زێره‌ڤانی برده‌وه .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م تازه‌پێگه‌یشتوانی برایه‌تی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توشی شكست هاتن و هه‌ندرێنیش به 0-4 گۆڵ له جیهانی برده‌وه .
دواجار هه‌ردوو تیپه‌كانی ئارارات و هه‌ولێر به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .