پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیار بوو له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو 27 و 28 / 4 / 2018 پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌دراو دوایی ئاماده‌كاری ته‌واوی یانه‌كان بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتیه‌كه ، یه‌كێتی كاراتێی عێراق بڕیاری دا به دواخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ كاتێكی دیكه .
سه‌باره‌ت به دواخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان دوایی ئاماده‌كاریه‌كی 25 ڕۆژی له كه‌مپی مه‌شق و ڕاهێنان و مه‌شقی فتنس ، تیپه‌كه‌یان بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ئاماده بووه و بۆ ئه‌نجامی یه‌كه‌می به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌كرد .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یه‌كێتی كاراتێی عێراق و خودی دكتۆر عادل عیدان سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه پێی ڕاگه‌یاندوون كه به‌هۆی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق پاڵه‌وانێتیه‌كه دواده‌خرێت و له واده‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت .