ته‌ندروستی -
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی كێشانی جگه‌ره ده‌كه‌ن به‌یانیان ڕاسته‌وخۆ دوای هه‌ستان له‌خه‌و جگه‌ره‌یه‌ك ده‌كێشن پێش ئه‌وه‌ی نان یان ئاو بخۆن، ده‌زانیت ئه‌مه چه‌ند مه‌ترسیداره؟
توێژه‌ره‌وه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان جگه‌ره ده‌كێشن دوای هه‌ستان له خه‌و مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به‌ڕێژه‌ی %80 زۆرتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاته‌كانی دیكه‌دا جگه‌ره ده‌كێشن به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌ختی ئه‌و كه‌سانه زۆر ده‌بێت كه به‌یانیان زوو جگه‌ره ده‌كێشن.
كێشانی جگه‌ره ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و بۆ خانمانی دووگیان مه‌ترسی له‌بارچوونی كۆرپه زیاد ده‌كات و له پیاواندا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسی نه‌زۆكی، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌منه‌خۆشیانه دوور بیت باشترین ڕێگه دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له كێشانی جگه‌ره.