پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی دووه‌می خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد كه هه‌شت یانه تێیدا به‌شداره .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 نیسانی 2018 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی كوردستان و به ئه‌نجام دانی چوار یاری له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌شداری خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستان ، یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه چوون .
له‌و هه‌فته‌یه‌دا و له گروپی یه‌كه‌م یانه‌ی بروسك میوانداری له یانه‌ی شێخان كردوو ئه‌نجامی كۆتایش به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شه‌قلاَوه به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاسۆ توشی شكست هات .
له گروپی دووه‌میش یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 0-2 گۆڵ له یانه‌ی خانه‌قینی برده‌وه و یانه‌ی بازیانیش له نێو یاریگه و هانده‌ری دا و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕزگاری توشی شكست هات .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش له هه‌فته‌ی دووه‌م یانه‌كانی بروسك و ئاسۆ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی یاری ده‌كه‌ن و شێخان و قه‌لاَوه‌ش دووه‌م یاری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ئه‌مه‌و یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ و ڕزگاری ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه و خانه‌قین و بازیان-یش دووه‌م یاری كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن .