پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری جه‌ده‌ی سعودیه تیروپشكی یاریه‌كانی جامی عه‌ره‌ب بۆ یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام درا كه بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له نێوان مانگی ئاب 2018 له‌گه‌ڵ نیسانی 2019 به شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه بچێت .
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی نه‌وت و قوه‌ی جه‌ویه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و به پێی تیروپشكی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش یه‌كه‌م یاری نه‌وتی عێراق به‌رامبه‌ر سه‌فاقسی تونسی ده‌بێت و قوه‌ی جه‌ویه‌ش به‌رامبه‌ر ئیتیحادی پایته‌ختی جه‌زائیری یاری ده‌كات .
ڕێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بڕی 6 ملیۆن دۆلاریان بۆ خاوه‌ن نازناو دیاری كردووه و یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌میش دوو ملیۆن و نیو دۆلاری پێده‌به‌خشرێت و هه‌ریه‌ك له 32 تیپه به‌شدار بووه‌كه‌ی تریش به پێی سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه پاداشتی جیاواز وه‌رده‌گرن .