پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و دوایی كۆتاهاتنی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سیانزه‌ی خوله‌كه دیار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه بمێنێته‌وه .
دیار عه‌لی ژماره حه‌وته و له هێڵی هێرش به‌ر یاری ده‌كات و یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و به 9 گۆڵ پله‌ی پێشه‌نگ بوونی گرتووه ، ئه‌مه‌و له پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه عه‌بدولاَ كه‌یفی دێت یاریزانی ژماره 9 ی یانه‌ی ئاكرێ به 6 گۆڵ و به هه‌مان ژماره‌ی گۆڵیش ولاَت عه‌بدول ڕه‌حمان له یانه‌ی كۆیه پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه .
هه‌روه‌ك پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه بۆ یاریزانان زیائه‌دین عه‌بدول كه ریم و دانیار محه‌مه‌ده له یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و كفری به 5 گۆڵ .
هه‌ر له خوله‌كانی كوردستان و بۆ ئاستی نایاب ڕیزبه‌ندی گۆڵكاران به‌م شێوه‌یه یه :