ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه ئه‌و پیاوانه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نیان زۆررینه‌ی كاته‌كان بێ جوڵه‌ن و داده‌نیشن و هیچ چالاكیه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی میزه‌ڵدان و كۆئه‌ندامی میز زیاتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جوڵه‌یان زۆره.
ئه‌و پیاوانه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌ژداریان كرد ته‌واوی چالاكی ڕۆژانه‌ی خۆیان تۆماركرد و له‌ڕێی ئه‌مه‌وه ئاشكرا بوو ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌متر له 10 كاتژمێر له ڕۆژێكدا داده‌نیشن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڵدان به‌ڕێژه‌ی %15 كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو ئه‌وانه‌ی زیاتر له 10 كاتژمێر داده‌نیشن له ڕۆژێكدا.
دانیشتن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كان وه‌ك شه‌كره و قه‌ڵه‌وی به تایبه‌ت هه‌تا ته‌مه‌ن به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕوات پێویسته مرۆڤ جوڵه جه‌ستییه‌كانی زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به زۆر نه‌خۆشی پارێزراو بێت.