پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا یاری خۆیدا و له دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه میوانی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر .
ئه‌و یاریه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 نیسان ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز ، سه‌رئه‌نجام یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 1-3 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌م شێوه‌یه‌ش سێ خاڵی یاریه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردوو پاشه‌كه‌وتیان كرد بۆ یاریه‌كانی داهاتوویان له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و كۆتایی كه له كۆتایی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو یاریه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌چێت .
به‌ر له یاریه‌كه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به بردنه‌وه یاخود دۆڕاندن هیچ هیوایه‌كی نه‌بوو به گه‌یشتنی به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ته‌نها ده‌یویست له یاریه‌كه‌دا براوه بێت و شكست پیشانی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی خۆی نه‌دات .