پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌لاَحی میسری و گۆڵكاری یانه‌ی لیڤه‌ر پول له‌م هه‌فته‌یه‌دا به باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئینگلته‌را بۆ وه‌رزی 2018 ده‌ست نیشان كرا ، یانه‌ی لیڤه‌ر پول بۆ زیاتر هاندانی محه‌مه‌د سه‌لاَح بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی گرنگی دان به هێشتنه‌وه‌ی له یانه‌كه مه‌رجی ده‌ست به‌ردار بوونی ئه‌م یاریزانه‌ی به‌ند كرد به به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا .
به‌م مه‌رجه یانه‌ی لیڤه‌ر پول به به‌ردێك دوو چۆله‌كه ده‌پێكێت ، یه‌كه‌میان هه‌وڵدانی زیاتری محه‌مه‌د سه‌لاَح بۆ گۆڵ كردن كه له ئێستادا خاوه‌ن نۆ گۆڵه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، دووه‌م یشیان به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی مێژوویانه ده‌بێت بۆ یانه‌كه له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه .