پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌و پاڵه‌وانێتیه كه له ڕۆژی هه‌ینی 27 نیسانی 2018 ئه‌نجام ده‌درێت تێیداو یانه‌كانی باكور به یاریزانی پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان له ته‌مه نی 14 ساڵ به‌رو سه‌ر به‌شاری ده‌كه‌ن .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌ی پیشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت و سه‌باره‌ت به به‌ڕِێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ووتی ، ئێمه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ماوه‌ی 25 ڕۆژه له كه‌مپ و مه‌شقداین و وه له دوو یه‌كه‌ی پالاَوتن یاریزانانی كاتا و كۆمیته‌ی به‌شدار بومان بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌گه‌ڵ هاوكارانی ڕاهێنه‌رم ده‌ست نیشان كرد .
ئه‌مه‌و مورادی ووتیشی ئاستی تیپه‌كه‌مان زۆر باشه‌و وه‌رزی ڕابردوو توانیمان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین و بۆ ئه‌م ساڵیش به‌و شێوه‌یه و بۆ یه‌كه‌م بوون به‌شداری ده‌كه‌ین .
ئه‌رسه‌لان ووتیشی پێكهاته‌ی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بریتی ده‌بن له یاریزانان ( شاهین ته‌ها ، هاوده‌نگ ئه‌حمه‌د ، یاریزانانی كاتا وه له یاری كۆمیته بۆ - 60 كغم یاریزان بیلال محه‌مه‌د ، -67 كغم جیهاد محه‌مه‌د ، محه‌مه‌د مه‌حمود ، -75 كغم ڕابه‌ر مه‌ولود ، بڕیار جه‌بار ، -84 كغم شڤان عوسمان ، محه‌مه‌د عیسام ، + 84 كغم سامان فایه‌ق ، بڕیار عوسمان ) بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان و بۆ ئاستی كچانیش به چه‌ندین كیژه یاریزانی ئاست به‌رز به‌شداری ده‌كه‌ین .
ئه‌مه‌و بڕیاره پاش كۆتاهاتنی پاڵه‌وانێتیه‌كه چوار یانه بگاته قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه شان به شانی چوار یانه‌ی خوارو .