ته‌ندروستی -
ئازاری ددان یه‌كێكه له حاڵه‌ته زۆر بێزار كه‌ره‌كان و له‌م كاته‌دا ڕه‌نگه په‌نا بۆ چه‌ندین ڕێگه ببه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ئازاره‌كه‌ت كه‌م ببێته‌وه له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه به سێ ڕێگه‌ی ئاسان و سروشتی ئاشناتان ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ددان ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
1- زه‌یتی مێخه‌ك:
ته‌نها چه‌ند دڵۆپێك له‌م زه‌یته بخه‌ره سه‌ر پارچه‌یه‌ك لۆكه و بیخه‌ره سه‌ر ئه‌و ددانه‌ت كه ئازاری هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئازاری ددانت كه‌مده‌بێته‌وه و شوێنی ئازاره‌كه سڕ ده‌كات.
2-سیر:
ده‌توانیت پارچه‌یه‌ك سیر بخه‌یته سه‌ر ئه‌و ددانه‌ت كه ئازاری هه‌یه و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی سروشتی و بێ كێشه‌یه.
3- دارچینی:
ئه‌گه‌ر دوو پێكهاته‌كه‌ی سه‌ره‌وه ئاره‌زووی ناكه‌یت و بێزارت ده‌كات ئه‌وه ده‌توانیت دارچینی به‌كاربهێنیت، ته‌نها كه‌مێك دارچینی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵاو بكه و دواتر غه‌رغه‌ره‌ی پێ بكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.